Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:34

لە سلێمانی دەست بەسەر (25) تۆن قەیسی، بادەم و هەڵوژەی وشكدا گیرا

کوردستان TV
100%

 بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەست بەسەر (25) تۆن قەیسی، بادەم و هەڵوژەی وشكدا دەگرن و لەناوی دەبەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە (2024.3.3) لە راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی قائیمقامییەتی سلێمانیدا، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ كۆگاكانی عەمباركردنی كاڵاوشمەك و خواردەمەنی، دەست بەسەر (25) تۆن قەیسی، بادەم و هەڵوژەی وشكدا گیراوە كە خاوەنەكەی بەنیازبووە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەهاووڵاتیانی بفرۆشێت.
هەروەها روونیكردۆتەوە، ئەو كۆگایەی كە قەیسی، بادەم و هەڵوژەكەی تیادا عەمباركراوە، هیچ یەكێك لە رێنماییەكانی جێبەجێ نەكردووە، ئەوەش هۆكاری كەڕوكردن و خراپبوونی ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنییەكانە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.