موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان دەست بە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بۆ ئەمساڵی 2024 دەكەن ،كەبەپێی ناوچەكەو پێشبیبنییەكان، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لە ڕۆژانی دووشەممە 11ی ئادار یان رۆژی سێشەممە 12ی ئادار دەبێت.
بەو پێیەی لە وڵاتە جیاوازەكاندا كاتژمێرەكانی بەڕۆژووبوون جیاوازن، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ مەودای كاتژمێرەكانی بەڕۆژووبوون لە نێوان 12 كاتژمێر تا زیاتر لە 17 كاتژمێر بێت.
ئەو شوێنانەشی كە زۆرترین كاتژمێری بەڕۆژووبوونیان هەیە (لە نێوان 15 بۆ 18 كاتژمێر دەبێت بریتین لە: 1. نووك، گرینلاند،2- ڕیكیاڤیك، ئایسلەندا،3. هێلسنكی، فینلاند،4.گلاسكۆ، سكۆتلەندا،5- ئۆتاوا لە كەنەدا،6.لەندەن، بەریتانیا،7. پاریس، فەرەنسا،8. زیوریخ، سویسرا،9. ڕۆما، ئیتاڵیا،10- مەدرید، ئیسپانیا.
ئەو شوێنانەشی كە كاتەكانی بەڕۆژووبوونیان كورتە (لە نێوان 12 بۆ 14 كاتژمێر) دەبێت بریتین لە: 1. كرایستچەرچ، نیوزلەندا،2- پۆرتۆ مۆنت، شیلی،3- جاكارتا، ئەندەنوسیا،4- نایرۆبی، كینیا،5. كەراچی پاكستان،6- نیودەلهی، هیندستان.
هەروەها پێدەچێت مەودای كاتژمێرەكانی بەڕۆژووبوون لە ناوچەی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراقیشەوە بەپێی شوێنەكە لە نێوان 13 بۆ 15 كاتژمێردا بێت.
ڕەمەزانی ئەمساڵ 2024 لە وەرزی زستاندا دەستپێدەكات، بەو پێیەی وەرزی زستان لە 22ی كانوونی دووەم دەست پێدەكات و تا 20ی ئادار بەردەوام دەبێت.هەروەها پێشبینی دەكرێت یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان بكەوێتە 10ی نیسان .
بزانە كاتژمێرەكانی بەڕۆژووبوونی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە وڵاتاندا چەند دەبێ ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.