بەرپرسێكی ئەمەریكی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، بەشێوەیەكی گشتی پاش تاوتوێكردنی هێڵە گشتیییەكانی پێشنیازی ئاگربەست، ئیسرائیل رەزامەندیی لەسەر پێشنیازەكە دەربڕیووە، ئێستاش چاوەڕێی وەڵامدانەوەی بزوتنەوەی حەماسن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر حەماس رازیبێت بە ئازادكردنی ژمارەیەك بارمتە كە نەخۆشن و تەمەنیان زۆرە، رەنگە بە زووترین كات ئاگربەست بۆ ماوەی شەش هەفتە رابگەیەندرێت. ئەوەشخراوەتەڕوو تۆپەكە لە گۆڕەپانی حەماسدایە و ئەگەر بیەوێت رەزامەندی لەسەر وردەكارییەكانی پێشنیازەكە دەربڕێت، ئەوە هەوڵدان بۆ ئاگربەستەكە سەردەگرێت.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە، وڵاتانی نێوەندگیر بە بەردەوامی ئەگەرەكانی ئاگربەست و رێكارەكانی گەیاندنی هاوكاریی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی غەززە تاوتوێدەكەن.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە وڵاتانی قەتەر و ئەمەریكا و میسر هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و گەیاندنی هاوكاری خێرا بۆ كەرتی غەززە، كە لە دۆخێكی مرۆیی زۆر خراپدا دەژین.
ئیسرائیل رەزامەندیی سەرەتایی لەسەر ئاگربەستێكی شەش هەفتەیی دەربڕی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.