Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:54

لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی گەرما روو لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند:ئەم نزمەپاڵەپەستۆی خوماسینە كە بایەكی گەرمە كاتێك دروست دەبێت پلەی گەرمی بیابانەكانی ئەفریقا بەڕاورد بە ئاوەكانی دەریای ناوەراست بەرزتردەبێتەوە و پەستانی ھەوای ئەو ناوچانە نزمدەبێتەوە لەئەنجامدا وەك بەناوەكەیدا دیارە دوای 50 رۆژ لەبەھار ئەمە ڕوودەدات بەشێوەی ئاسایی.
هەروەها گوتی: بەڵام بەگوێرەی پێشبینی GFS ئەگەر ھەیە لەناوەراستی ئەم مانگە 14 بۆ 16ی مانگ شەپۆلێكی گەرمای لەم شێوەیە بگاتە ناوچەكانمان و پلەی گەرمی بەرێژەیەكی بەرچاو بۆ ئەو كاتە بەرزبببێتەوە بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی دەكرێ بگاتە سەروو 35پلەی سەدی و تا نزیك 40 پلە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانیش بۆ زیاتر لە 20 پلە و ناوچەكانی گەرمیانیش تێپەراندنی 30 پلە.
گوتیشی:مەرجیش نییە شەپۆلەكە جێگیر ببێت یان بەو شێوەیە بگات، چونكە كاتێكی زۆر ماوە بۆ گۆڕانكارییەكان ،خوێندنەوەكانیش لەسەر بنەمای دۆخی ئێستایە، بەڵام جێگیریش ببێت كاریگەری بۆ دوای خۆی جێدەھێڵێت، یان روونتر نیشانەیە بۆ بوونی شەپۆلی بەھێزی بارانبارین لەدوای ماوەیەك لەو گەرمایە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.