ئەمشەو هەینی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە هێرشكرایە سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە سنووری شاری كەركووك كە چەند چەكدارێك خۆیان تێیدا حەشاردابوو.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری، ئەمشەو لەلایەن فڕۆكەی (F_16)ی عێراقییەوە هێرشكرایە سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە وادی شا لە سنووری پارێزگەی كەركووك.
بڵاویشی كردەوە: مۆڵگەكە بەتەواوی خاپوور كرا كە چەند چەكدارێكی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو و كوژران، هەروەها تەواوی كەلوپەل و چەكەكانی ناویشی لەناوبران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەختیشی كردەوە كە لە ڕاوەدوونانی چەكدارانی داعش و لەناوبردنیان بەردەوام دەبن تا بەیكجاری لەناویان دەبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.