Erbil 17°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 18:41

ناوەڕۆكی كۆبوونەوە تایبەتەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان

کوردستان TV
100%

له‌ میانی به‌شداریکردنیان له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، ئه‌مشه‌و هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا باسیان له‌ ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که‌ و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان به‌ گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه‌ دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه.

مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ هەینی گەیشتبووە وڵاتی توركیا، لەلایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە لەگەڵ دەیان سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی وڵاتان، بەشێوەی فەرمی بانگهێشتكرابوو بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.