ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەم 2/29 لە واشنتن، ئێوارەخوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێک خرا.
لە ئێوارەخوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکوومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون لەوانە:-
- کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری
- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
- ئەندامی کۆنگرێس کەی گرنجەر سەرۆکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە
- کۆنگرێسمان کین کاڵڤێرت سەرۆکی لیژنەی بەرگری
- کۆنگرێسمان مایکل وۆڵتز
- کۆنگرێسمان جۆ ویلسن
- کۆنگرێسمان جەیک ئیڵزی
- سێناتۆر بیل هاگەرتی
- ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و چەندین کەسایەتیی و خاوەنکار و فەرماندەی پێشووی سەربازی.
لە ئێوارەخوانەکەدا، ئامادەبووان بەخێرهاتنی سەرۆکی حکوومەتیان بۆ واشنتن کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامی و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.