Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 13:38

ئەگەر مرۆڤ بەیەكجاری دەستبەرداری خواردنی نان و سەموون بێت.. چی روو دەدات؟

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی خۆراك هۆشداری دایە ئەو كەسانەی بۆ دابەزاندنی كێش یاخود هەر هۆكارێك بێت دەستبەرداری خواردنی نان و سەموون دەبن، جەختی كردەوە كە دووركەوتنەوە لە نان و سەموون كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

دكتۆر ناتالیا دینیسۆڤا پسپۆڕی خۆراك بۆ ماڵپەڕی (aif.ru) گوتوویەتی: وازهێنانی یەكجاری لە خواردنی نان و سەموون كاریگەری راستەوخۆ دەكاتە سەر توانا و چالاكی بیر و هزر و هەستكردنی زیاتر بە ماندووبوون بەهۆی كەمبوونەوەی ڤیتامین В1 لە لەشدا، هەروەها دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڤیتامینەكانی PP كە پێویستە بۆ مێشك و В12 كە پێویستە بۆ توانای بینین.

دكتۆرەكە هەروەها هۆشداری دا كە وازهێنان لە خواردنی نان و سەموون دەبێتە هۆی كەمی ترشی فولیك كە ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر لاوازبوونی سیستەمی بەرگری، ئەمە جگە لەوەی كە خواردنی نان و سەموون بەشێوەیەكی رێك و پێك دەبێتە هۆی چالاكبوون و تەندروست هێشتنەوەی كۆئەندامی هەرس.

پزیشكەكە ئامۆژگاری هاووڵاتییانیشی كرد هەوڵ بدەن زیاتر نان و سەموون رەنگ بۆر و تۆخ بخۆن، چونكە ئەم جۆرەی نان ڤیتامینەكانی B1 و E و ماددەكانی مەگنیسیۆم و فۆرسفۆڕی زیاتری تێدایە، هەروەها رێژەیەكی زیاتری ماددەی ئاسنی تێدایە كە پێداویستی رۆژانەی 78%ی جەستە لە ماددەی ئاسن لە رێگەی نان و سەموونەوە پەیدا دەبێت، ئەمە جگە لەوەی كە رێژەیەكی باشی لە ڤیتامینەكانی B2 و PP و كالیسیۆمی تێدایە.

ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یاخود هەوڵی دابەزاندنی كێش دەدەن، باشترە رۆژانە نان و سەموون بۆر بەكاربهێنن بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی بەرزی ریشاڵی تێدایە و ئەمە وا لە مرۆڤ دەكات بۆ ماوەیەكی درێژ هەست بە برسیبوون نەكات، جگە لەوەش نابێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گلۆكۆز لە خوێندا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.