شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەی زێرەڤانی ئەمڕۆ هەینی ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردەوە ئەوانەی بۆ لەمەودوا بۆ گەشت و سەیران روو لە سەیرانگاكان دەكەن.
شانەكە لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار و ده‌ستپێكردنی گه‌شت و سه‌یران، هه‌ست به‌وه ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوخ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
راشیگەیاند: بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان و سه‌یرانكاران، تكایه ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:-
1- به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
2- بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، پێویسته سه‌یرانكار له سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
3- ده‌بێ هه‌موومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین، بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
4- پێویسته هاووڵاتییان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتمانییه‌دا و شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێ نه‌هێڵن.
5- پاراستنی پاكوخاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتمانی هه‌موولایه‌كه بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.