Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:50

ڕێگە و پردی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%


لە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەردی بناغەی ڕێگە و پردی هەڵەبجە-تووەقوت- قلیجە دانرا و پرۆژەکەش دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

ئەو پرۆژە ستراتیژییە؛ بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبەستێتەوە و ڕێگەکەیان کورت دەکاتەوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "پرۆژەکە زیاتر لە 31 ملیار دیناری تێدەچێت، لە دوو ساڵدا دەبێ تەواو بکرێت؛ پردەکە بۆ ئاسانکاریی بازرگانی و جووڵەی ئابووری ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت".

پردە ستراتیجییەکە 360 مەتر دەبێت و 27 کیلۆمەتری ڕێگەکە قیرتاو دەکرێت؛ ئەوەش لەلایەن دوو کۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن".

ئەو پرۆژەیە، جگە لە لایەنی گواستنەوە و بازرگانی، سوودێکی گرنگیش بە لایەنی گەشتیاریی هەڵەبجە و گەرمیان دەگەیەنێت.

ڕۆژی 22ی شوباتی 2024، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەڵەبجەی کرد و کۆمەڵێک پرۆژە و دەستکەوتی بۆ پارێزگاکە ڕاگەیاند، لەوانەش:

1- پەلە بکرێت لە ڕێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ.


2-دامەزراندنی 500 کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.

 
3- دەست بکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە. 


4-دەستنیشانکردنی ڕێژەیەک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.


5-تایبەتمەندی بدرێت بە پارێزگەی هەڵەبجە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شارەکە.

6- وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.