کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی3ی2024، ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1 تا 3 پله به‌رزترده‌بێت به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه 2ی3ی2024، ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 17
زاخۆ: 18
هەڵەبجە: 16
کەرکوک: 19
سۆران: 16
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.