Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:39

ئەندامێكی کۆنگرێس نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.
کوردستان TV
100%


رۆژی پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەندامی کۆنگرێس سلۆتکین بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی خۆشحاڵین بە بینینەوەی دۆستەکانمان لە واشنتن. نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ، تاوتوێکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان بوو لەلایەن دادگای فیدراڵ.

هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.