Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:45

مه‌سرور بارزانی و گەورە ڕاوێژکارێكی سەرۆکی ئەمەریکا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی له‌ گەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە‌ ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.