درەنگانی ئەمشەو پێنجشەم بە ڕێورەسمێکی تایبەت و فەرمیدا، ڤاهاگن خاچاتوریان سهرۆکی ئهرمهنستان ھەرێمی کوردستانی جێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
سهرۆکی ئهرمهنستان دوای سەردانەكەی بۆ عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
ڤاهاگن خاچاتوریان سهرۆکی ئهرمهنستان لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
دواتریش سهرۆکی ئهرمهنستان سەردانی قەڵاتی هەولێر و کەنیسەی خاچی پیرۆزی ئەرمەنەکانی لە قەزای عەنکاوە کرد، بەر لە گەڕانەوەشی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کرد بۆ ئەو پێشكەوتن و ئارامی و پێکەوەژیانەی لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.