کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کاری لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڕووداوەکانی کارەبا و پابەندکردنی کارمەندانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی کارمەندان و سەلامەتیی هاوڵاتیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا پێداچوونەوە بە سەرجەم ڕێنمایی و مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی و لێژنە هەمیشەییەکان بکرێت و لیژنەکە فراوانتر بکرێت و کەسانی پسپۆڕ و شارەزای دیکە بکرێنە ئەندامی لیژنەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.