Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 04:42

ئەندامێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

مه‌سرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبووەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 2/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر  تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو. 

سێناتۆر تامی دەکوۆرت ، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.