Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:20

وادەی قەدەغەکردنی راوە ماسی راگەیەندرا

mase- rawshe
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێنەری له‌  وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتەكەی كردووە، ئاگاداریان دەكاتەوە لە5ی3 تاوه‌كو 15ی6ی2024، راوە ماسی قەدەغەبكرێت جگه‌ له‌ به‌نداوی موسڵ.

 وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه‌، قەدەغەكردنی راوی ماسی لە بەنداوی موسڵ لە1ی4ی2024 دەست پێدەكات تا1ی7ی2024 بەردەوام دەبێت و لە 2ی7 راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاندووه‌، بەكارهێنانی کارەبا، مادە ژەهراوییەکان، مادە تەقەمەنییەكان، تۆڕی کون ورد، کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی کۆمەڵە زیندەوەرە ئاوییەکان لە هەمو کاتێک قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.