پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك زانیاری دەربارەی گرتنەبەری چەند هەنگاوێك دەخاتەڕوو بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن.
د.كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زۆرجار بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بڕوایان وایە بە خۆ برسیكردن و نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ كێشی لەش دادەبەزێت، بەڵام رێگای دیكەی تەندروستتر بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە هەیە بەبێ ئەوەی خۆ برسیكردن ئەنجام بدەین بهم ڕێگایانه:
1- خواردنەوەی بڕێکی زۆر و پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەکان لەگەڵ خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو ڕاستەوخۆ پێش ژەمەکان چونکە یارمەتی زوو تێر بوون ئەدات .
2- خواردن بە هێواشى و جوینی بە جوانی و دوور کەوتنەوە لە خواردنی بەپەلە.
3- لە کاتی خواردن سەیری مۆبایل و تیڤی و کۆمپیتەر مەکە لەبەر ئەوەی خەریک بوون بەو شتانەوە دەبێتە هۆی بڕێکی زۆرتر لە خواردن بخوێت.
4- خواردنی سووکە ژەمی تەندروست لە بری خواردنی شیرینی و نەستەلە و ساردەمەنی کە دەوڵەمەندن بە وزە وەک پیاڵەیەک چەرەس ، میوەیەک ، یا سەوزەی وەک خەیار و ترۆزی.
5- نووستنی باش و قووڵ لە شەو دا و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی.
6-وەرزش کردن ڕۆژانە بۆ نموونە بە پێ ڕۆیشتن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یا زیاتر.
7- وازهێنان لە شەکری سپی و شیرینی و خواردنەوەی گازی و وزەبەخشەکان و شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش و خواردنی سوێر.
8- خواردن بە کوڵاوی و برژاوی بخورێت نەوەک سوورەکراوی لەگەڵ بە کارهێنانی کەمترین بڕ لە زەیت یان ڕۆن لە کاتی ئامادەکردنی.
ژێدهر - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.