Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:25

ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین دانرا

کوردستان TV
100%

ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، هەڵەبجە و کۆیە کە دوای9ی 1ی 2024 دەستیان بە پرۆسه‌ی خوێندن کردووە، پەسەندکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی2ی2024، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەر چوار بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوورەکان، ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ سنووری هەر چوار بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، هەڵەبجە و کۆیە کە دوای 9ی1ی2024 دەستیان بە خوێندن کردووە پەسەندکرا.

لە بڕیارانمەکەدا کە واژۆی بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و راپه‌رین و كۆیه‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ تییادا هاتووه‌، بۆ ئەو ناوەندانەی کە لە دوای 9ی1ی2024 دەستیان بە خوێندن کردووە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا تاقیکردنەوەکان بەو شێوەیەی خوارە  به‌ڕێوه‌بچێت:

- بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە پۆلی (4ـی بنەڕەتی تا 12ـی ئامادەیی) تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز لە (20) نمەە لە رێککەوتی (6/3/2024) دەستپێدەکات و لە رێککەوتی (19/3/2024) کۆتایی دێت.

- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی، جگە لە پۆلی 9ـی بنەڕەتی لەسەر60 نمرە لە رێککەوتی 19ی5ی2024 دەستپێدەکات و لە 30ی5ی2024 کۆتایی دێت.

- هاوکات پێویستە لە ماوەی 9ی1ی2024 تاوه‌كو 19ی5ی2024، دوو هەڵسەنگاندن لەلایەن مامۆستایەنەوە ئەنجام بدرێت، هەر یەکەیان لەسەر 10 نمرە بێت.

- بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 60نمرە لە رێککەوتی 21ی4ی2024 دەستپێدەکات و لە30ی4ی2024 کۆتایی دێت.

- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلی 12 ئامادەیی لە رێککەوتی 28ی4ی2024 دەستپێدەکات و لە رێککەوتی 6ی5ی2024 کۆتایی دێت.

- هەڵسەگاندنی کۆتایی وەرز بۆ بازنەی یەکەم لە رێککەوتی 14و15 و 16ی5ی2024  ئەنجام دەدرێت.

- ئەو ناوەندانەی کە پۆلی 9ـی بنەڕەتیان هەیە پێویستە تا رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 5ی5ی2024 نمرە بە رێژەی %40 داخڵ بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.