Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 11:07

کابینەی نۆیەم بە ئاسانکاری لە دروستکردنی مزگەوت و پەرستگەکان پشتیوانیی ئازادیی ئایینی کردووە

کوردستان TV
100%


حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لە ئازادییە ئایینیەکان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاسانکاریی زۆری پێشکەش بەو لایەن و خێرخوازانە کردووە کە مزگەوت و پەرستگە ئایینیەکانیان دروست کردووە.

نەبەز ئیسماعیل کەمال، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "دروستکردنی مزگەوت و پەرستگەکان لە کوردستان، پەیوەندی بەو ئاسانکارییانەوە هەیە کە حکومەت لە ئاستی جیاجیادا پێشکەشی دەکات و زەمینەی بۆ خۆش دەکات".

گوتیشی: "حکومەت سەداسەد زەوی بۆ پرۆژەکانی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و فێرگە ئایینییەکان دابین دەکات و لە بەرانبەردا هیچ بڕەپارەیەک وەرناگرێت. کە لەوانەیە نرخی هەر زەوییەک چەندبەرابەری نرخی تێچووی دروستکردنەکە بێت؛ لەلایەکی ترەوە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ژینگە دابین دەکات، جگە لە دامەزراندنی مامۆستای ئایینی و خزمەتگوزار لەلایەن حکومەتەوە بۆ مزگەوتەکان کە لە بەڕێوەبردنییان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن".

گوتیشی: " ئاسانکاریی یاسایی و ئیداری لە مامەڵەی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و پەرستگە ئایینییەکانی دیکە لەناو دامودەزگاکاندا دەکرێت، جگە ئاسانکاری لە داشکاندن و مامەڵەکردن لە هێنانی کەلوپەل و کەرەستەکان لە دەروازە سنوورییەکان بۆ مەبەستی دروستکردنیان".

بەپێی دوازانیاریی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون، کە بە هۆی زەمینەخۆشکردنی حکومەتەوە هاتووەتە ئاراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.