پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر 20 كه‌س له تیمه‌كان و هاووڵاتییان بریندار بوون، زۆربه‌ی برینداره‌كانیش به‌هۆی دووكه‌ڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه و ته‌دروستییان باشه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: نزیكی كاتژمێر 7:30ی ئه‌مشه‌و ئاگاداركرایه‌نه‌وه له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له بازاڕی له‌نگه و خۆشبه‌ختانه هه‌موو ئه‌و تیمانه‌ی به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانی كه پێویستی ده‌كرد بۆ كۆنتڕۆلكردنی ئاگره‌كه، له كاتێكی گونجاو گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست.
راشیگه‌یاند: دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له كاركردنی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانی، ئێستا له قۆناغی كۆتایی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌داین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر دوكان له ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا سووتاون، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری ده‌قیق و ورد له‌به‌رده‌ستدا نین.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان و خاوه‌نی دوكانه‌كان، تیمه‌كان به‌گوێره‌ی پێویست نه‌یانتوانی كاری خۆیان بكه‌ن و بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان.
ئومێد خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌پێی ئاماره‌كان به‌هۆی ئاگره‌كه 20 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه كه به‌شێكیان تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و به‌شێكیشیان هاووڵاتییانن، خۆشبه‌ختانه ته‌دروستی هه‌موویان باشه.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتییان كرد شوێنی ئاگره‌كه جێبهێڵن و چۆڵی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كان كاری خۆیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش بكه‌ن كه له دوكانان سوتاون یاخود ئێستا له ده‌ره‌وه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.