Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:58

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر ڕۆجەر ویکر ئەندامی باڵای لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم کردەوە.

سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.