Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:15

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی پشوو و تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پرسی وادەی تاقیكردنەوەكان و پشووی پۆلە ناكۆتاكان و پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دیاری كرد.

سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: لە بەرژەوەندیی قوتابییان، یەك وادەی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیيان دانراوە بێ جیاوازی لە ناوچەكانی كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: بڕیار دراوە پشووەكانی بەهارە، سەبارەت بەو قوتابخانانەی كە لە 13ی 9ی 2023 دەستیان بە خوێندن كردووە، لە 11ی 3 تاكو 23ی 3ی 2024 بێت؛ ڕۆژی 24ی 3ی 2024، دەست بە دەوام دەكەنەوە، ئەو شوێنانەش پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەو قوتابخانانەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین كە لە 13ی 9 دەستیان بە دەوام كردووە بە قوتابخانە تایبەتەكانیشەوە.

گوتیشی: بەڵام ئەو قوتابخانانه‌ی كه‌ له‌ خوێندن دواكەوتوون، بە تایبەت لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری، ئەو پشووە نایانگرێتەوە و دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبەجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، سوود لەو پشووە بۆ خوێندن وەرگرن. قوتابخانە نێودەوڵەتییەكانیش ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان بۆ پشووەكان هەیە.

لە درێژەی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە، بەشێك لە پڕۆگرامەكانی خوێندنی پۆلی 12 ی ئامادەیی كەم كرانەوە. لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12، خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 لە 23ی 6ی 2024 دەست پێ دەكەن تاكو 17ی 7ی 2024 بەردەوام دەبن، خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانیان لە 17ی 8ی 2024 دەست پێ دەكات تاكو 4ی 9ی 2024 دەخایەنێت.

هەروەها ئەو قوتابخانانەی دەوامی ئاساییان دوا كەوتووە، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بۆ دیاریكردنی كاتی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمیان، ئەو قوتابخانانەی كە لە 13ی 9 دەوامی ئاساییان دەست پێ كردووە، بازنەی یەكەمی هەڵسەنگاندنی كۆتاییان لە 29 و 30ی 4ی 2024 لەگەڵ 2ی 5ی 2024 دەبێت.

سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی وەرزی دووەمی ئەو قوتابخانانەی دەوامیی ئاساییان كردووە، جگە لە پۆلی 9، لە ڕێكەوتی 4ی 5ی 2024 دەست پێ دەكات، تاكو 13ی 5ی 2024 كۆتایی دێت، خولی دووەمیان 26ی 5ی 2024 دەست پێ دەكات و لە 4ی 6 ی 2024 كۆتایی دێت.

سەبارەت بە تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەی نیشتمانی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە 7ی 5ی 2024 دەست پێ دەكات و لە 14ی 5ی 2024 كۆتایی دێت، خولی دووەمی تاقیكردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە 28ی 5ی 2024 دەست پێ دەكات و لە 4ی 6 ی 2024 كۆتایی دێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.