به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرڵاین بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م نه‌یتوانیبوو له فڕۆكه‌خانه‌كه بنیشێته‌وه و گه‌ڕابووه‌وه وڵاتی توركیا.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا رایگه‌یاند: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه له سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌رئه‌نجام فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، به پێویستمانزانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
راشیگه‌یاند: له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سێ ڕێگه‌ی جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له:-
1- سیسته‌می ILS
2- سیسته‌می GPS
3- Visual
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌رده‌ستبوونی هه‌ریه‌كه له‌م ڕێگه‌یانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێله ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان، به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)پێویسته هه‌ردوو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان.
فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ر كرا، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه ئه‌نجامدرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه ئه‌نجامدراون، بۆیه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.