وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا واده و ماوه‌ی پشووی به‌هاره‌ی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌و قوتابخانانه‌ی خوێندنیان له 13/9/2023 ده‌ست پێ كردووه، له 11 تا 23/3/2024 پشووی به‌هاره‌یان ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: به‌ڵام ئه‌و قوتابخانانه‌ی له پڕۆسه‌ی خوێندن دواكه‌وتوون، پشووی به‌هاره‌یان نابێت و له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌روه‌رده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پڕۆسه‌ی خوێندنیان دواكه‌وتووه، سوود له پشووه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن له ناوچه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به پۆله‌كانی 12ی ئاماده‌ییش، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه دا: له سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شێك له پڕۆگرامی خوێندن كه‌مكراوه‌ته‌وه جگه له بابه‌تی ئایین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی له رێكه‌وتی 23/6/2024 تا 17/7/2024 به‌ڕێوه ده‌چن و له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كیشدا ته‌نیا دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.