Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:28

وەزیری كشتوكاڵ: حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی ئێجگار زۆری بە رۆڵی پزیشكانی ڤێترنەری داوە

کوردستان TV
100%

لە شاری هەولێر و لەژێر دروشمی (پیشەی  ڤێتێرنەری گرفت و چارەسەریەكانی) یەكەمین دیداری ساڵانەی پزیشكانی ڤێتێرنەری بەرێوەچوو. 
ئامانج لەو دیدارە بڕەودانە بەسامانی ئاژەڵی ، رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، هاوكات بەرزكردنەوەی توانستی زانستیانەیە لەم بوارەدا.  لەم بارەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی ئێجگار زۆری بە رۆڵی پزیشكانی ڤێترنەری داوە لەپێناو رێگەگرتن لە نەخۆشییە گوازراوەكانی ئاژەڵان. 
هاوكات گەشەسەندنی سامانی ئاژەڵی وەك كەرتێكی گرنگی پەیوەست بۆ پاراستن و دەستەبەری ئاسایشی خۆراكی لەهەرێمی كوردستان ناوبرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.