Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:35

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی قەتەر كرد

کوردستان TV
100%

پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2024/2/27 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ سوڵتان بن موبارەك ئەلكوبەیسی، باڵیۆزی نوێی قەتەر لە عێراق، وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوون و هیوای سەركەوتن لە ئەركەكانیدا، خۆشحاڵیی خۆی بە ئاستی پەیوەندییەكانی قەتەر لەگەڵ ‌عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە دەرفەتی باش بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان هەن.
لای خۆیەوە ‌ باڵیۆزی نوێی قەتەر، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق نیشاندا، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە هەموو دەرگاكانی قەتەر بە ڕووی عێراق و هەرێمی كوردستاندا كراوەن. لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە كرد كە قەتەر خوازیارە لە بوارەكانی وەبەرهێنان، ئابووری، كولتووری و چەندین بواری دیكەدا‌ برەو بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بدات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.