سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە كوشتنی فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنان، بەناوی حەسەن حوسێن سەلامی، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە ناوبراو بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی چەندین ھێرش دژبە ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: لە ئاكامی ھێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای ئیسرائیل، تیرۆریست حوسێن حەسەن سەلامی لە باشووری لوبنان كوژراوە.
ڕاشیگەیاندووە: حوسێن حەسەن سەلامی سەربە یەكەی ناسر بووە لە ڕێكخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا، ھەروەھا سەرپەرشتی ئەنجامدانی ژمارەیەك لەو ھێرشانەی كردووە كە دژبە ئامانجە مەدەنی و سەربازییەكان لە باكووری ئیسرائیل ئەنجامدراون.
پێشتر حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدابوو كە فەرماندەیەكیان بەناوی حوسێن حەسەن سەلامی لە ڕێگای قودس كوژراوە.
لە ڕاگەیاندراوەكانی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵا، ئاماژە بەو ناوچەیەی باشووری لوبنان نەدراوە كە حوسێن حەسەن سەلامی تیایدا كوژراوە.
سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە كوشتنی فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.