Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 14:38

سەرۆكی ئەمەریكا: ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا ئۆپەراسیۆنەكانی لە غەززە ڕادەگرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند، هیوادارە تا هەفتەی داهاتوو بگەنە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا "ئۆپەراسیۆنەكان" لە غەززە ڕادەگرێت .
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە سەردانەكەیدا بۆ نیویۆرك گوتی: هیوادارە تا چواری ئادار ئاگربەست لە غەززە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
بایدن ئاماژەی بەوەشكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێی ڕاگەیاندووم كە نزیكبونەتەوە لە ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە، بەڵام تا ئێستا ڕێكارەكان تەواو نەبووە.
بایدن گوتیشی: ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا ڕەزامەندی دەربڕیوە كە چالاكیی سەربازی لە كەرتی غەززە ئەنجام نەدات.
دانوستانەكان سەبارەت بە دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن، كە ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەكان و  زیندانە فەلەستینیەكان لەخۆدەگرێت. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.