Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:58

ئەنتۆنی بلینكن: ئەمەریكا لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی" ئێكس" تویتەری پێشوو نووسیویەتی: لەگەڵ مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كۆردستان كۆبووینەوەو گفتوگۆمان لە بارەی هاوبەشی ئەمریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق و هاندانی بەردەوامی هاوكاری لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق كرد.
هەرەوەها دەڵێت: ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا وەك پشتیوانی هەرێمی كوردستانی عێراقی خۆڕاگر دەمێنێتەوە.
رۆژی دووشەممە 26-2-2024 مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن ،وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكەش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا داوای پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریكا لە سیستەمی فیدراڵیزم و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.