Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:05

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و ئه‌نتۆنی بلینكن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێگەی گرینگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمەریکا، جەختی كرده‌وه‌ كه‌ هاوبەشییان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیات نراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر سەردانی سەرۆکی حکوومەت و دیدارەکانی لە واشنتن نیشان دا و پشتیوانیی ئەمەریکاشی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدرالی لە چوارچێوەی عێراقدا نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و دووپاتی کردەوە کە وەک هاوبەشێکی ئەمەریکا، پێكەوە چەندین قۆناغی سەختیان تێپەڕاندووه‌ و بە هیوان بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە نوێیەکان ببینەوە.

پاراستنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و داببینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کورستان و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێم و پاراستنی مافی پيکهاتەکانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیاکان لە دەڤەرەکە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بڕیاڕەکانی دادگه‌ی فیدراڵی و هەنگاوەکانی دژی هەرێم و سیستەمی فیدراڵی لە عێراق، مایەی نیگەرانین و پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێم و سیستەمی فیدراڵی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت.

له‌ كۆتاییدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەشە بودجەی خۆی پێ بگات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.