به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئاگادارییه‌دا بۆ شوفێران رایگه‌یاند كه كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – دهۆك ده‌كه‌ونه كار.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ڕێکەوتى 27/2/2024 کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگه‌ی (هەولێر-دهۆک) لە بەرامبەر گوندی گەزنە تاوەکو پردی چەمە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە و تێست.
راشیگه‌یاند: كاركردنه‌كه به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه تاوەکو ڕێکەوتی 4/3/2024 کاتژمێر 12ی شەو به‌رده‌وام ده‌بێت، لەدوای ئەم کات و رێكه‌وته‌وه سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ تۆمار دەکرێن.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەرزترین خێرایی ڕێگه‌پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، هه‌روه‌ها بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتره لە کاتژمێرێکدا.
كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – دهۆك له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه جێگیركراون:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.