شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه ئه‌و وشكه سه‌رمایه‌ی ئێستا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، تا سه‌ری مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا کە بای بەھێز و ھەوای ساردی ھێناوەتە ناوچەکە، سبەی سێشەم ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک پەڵەھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێنێتەوە.
راشیگه‌یاند: بای باکوری رۆژھەڵات بەردەوام دەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی پارێزگه‌ی سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگه‌ی ھەولێر .
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه کاریگەری ئەم بەرزەپاڵەپەستۆیە تا رۆژی ھەینی رێكه‌وتی 1/3 بەردەوامی دەبێت و لە ھەمان رۆژدا کاریگەری ئەو وشکەسەرما و با چالاکە نامێنێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ڕۆژی پێنجشەمه‌وه رێكه‌وتی 29/2 بەدواوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ده‌بینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.