سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م قوتابییه‌ك له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه ده‌درێته به‌رچه‌قۆ و به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ له‌باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كاتژمێر 4:30 دوو قوتابی له كاتی ده‌رچوونیان له قوتابخانه له گه‌ڕه‌كی عه‌باسی له زاخۆ ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان دروست ده‌بێت و دواتر ده‌بێته شه‌ڕیان.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا قوتابی ئه‌حمه‌د راكان له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌ی خۆیه‌وه ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ و پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د راكان كه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه، له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه دوو چه‌قۆی به‌ر سینگ و ده‌ستی كه‌وتووه.
پۆلیسی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبار ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.