Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:27

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەم 26ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سوڵتان موباڕەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە حوسێن بن عەلی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سڵاو و پرسە سەرەخۆشیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک بارزانی.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.