Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:34

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات.

ڕۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە  یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە  تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندی یاوەری پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.