وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، ڕەشەبا چەند ستوونێکی کارەبا دەشکێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی2ی2024، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ڕەشەبا سێ ستوونی کارەبا لە گوندی گوڵانی ناحیەی هەڵشۆ و ستوونێکی دیکە لە دارەشمانە شکاندووە و بەهۆیەوە کارەبای ناحیەی هەڵشۆ و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە پچڕاوە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیمەکانی کارەبای ڕاپەڕین له هەوڵی چارەسەرکردنی کردنی کێشەکەن و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکە دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.