Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:48

بۆردومانێکی ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر یەمەن نۆ كوژراوی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


حووسییەکان لە یەمەن ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی سەنعای پایتەخت و پارێزگای تەعز باشووری ڕۆژئاوای  یەمەن لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە، نۆ کەس کوژران و برینداربوون.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، ناوچەی شەمیر-یان لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعز بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، کەسێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی لە حکوومەتی حووسییەکان لە یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە، ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، گەڕەکی نەھزەیان لە سەنعای پایتەخت بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە، دوو کەس برینداربوون.

تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە، حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندبوو کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، 22ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر پارێزگاکانی سەنعا، حەججە و تەعز لە یەمەن ئەنجامداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.