كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی2ی2024، ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌شه با تاكو كاته‌كانی ئێواره.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به‌نزیكه‌ی 4 تا 6 پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌م 27ی2ی2024، ئاسمان نیچمه هه‌ور ده‌بێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی :10
دهۆک : 13
زاخۆ : 14
هەڵەبجە :11
کەرکوک :17
سۆران :9
حاجی ئۆمەران :3-
گەرمیان :15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.