سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی سهرۆك بارزانی كرد بههۆی كۆچی دوایی زهكیا مستهفا بارزانی خوشكییهوه.
پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان له پرسەنامەیەکهیدا رایگهیاندووه، بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانیمان پێگەیشت، لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی فەخامەتی ئێوە و ئەندامانی ماڵباتە بەرێزەکەتان دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.