هه‌رچه‌نده بۆ ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز زیاتر له 15 رۆژ ماوه، به‌ڵام كه‌شناسێك له ئێستاوه پێشبینییه‌كانی بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای له‌م مانگه‌دا بڵاوكرده‌وه.
واسیق سه‌لامی كه كه‌شناسێكی عێراقییه سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ڵێت: ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زان به شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات و له رۆژی یه‌كه‌مدا له زۆربه‌ی ناوچه و پارێزگه‌كانی عێراق باران ده‌بارێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خۆشبه‌ختانه پێشبینی ده‌كرێت مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زۆربه‌ی رۆژه‌كانی باراناوی بێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش، كه‌شناسه‌كه گوتی: بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی بەرگەهەوا لە ئەوروپا، پێشبینی ده‌كرێ مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پله‌كانی گه‌رما نزم بن و كه‌شوهه‌وا سارد و فێنك بێت، واته هاووڵاتییانی عێراق ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئازاری تینی گه‌رما ناچێژن.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی فه‌له‌كی و بۆچوونی زانایانی ئیسلامی یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته رۆژی 11ی مانگی داهاتووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.