بڕیارى لێخۆشبوونی 20%ـى قەرز و پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاووڵاتییان، تاکو ڕۆژی چوارشەم رێكهوتی 28ی شوبات بهردهوام دهبێت، واته لێخۆشبوونهكه تهنیا سێ ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت.
بڕیاری لێخۆشبوونهكه لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە ڕۆژی 28ى 8ى 2023 دهستی پێ كرد و دواتر تاکو 28ى 2ى 2024 درێژ کرایەوە، ئەمەش وەکو هاوکارییەکی هاووڵاتییان و هاندانیان بۆ پاکتاوکردنی قەرز و پێبژاردنەکانیان.
بە پێی راپۆرتی ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانی ڕووداوەکانى هاتوچۆ هەشتەم هۆکارى مردنن و ساڵانە 1.3 ملیۆن کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن و 50 ملیۆن کەسی دیکەش بریندار و کەمئەندام دەبن.
ڕێوشوێنی تۆمارکردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی داراییی سەرپێچیکارانی هاتوچۆ، یەکێکە لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەى ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.