Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:02

به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ی هاتوچۆ سێ كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رووداوێكی هاتوچۆی له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی كانی ماسی له‌ شاره‌دێی قۆره‌توو له‌ نزیك خانه‌قین، رووداوێكی هاتوچۆ رووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم لەسەر ڕێگه‌ی گوندی کانی ماسی، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارهەڵگر و تۆیۆتا هایلۆکس پێکیان دادا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بریندارەکان هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ و سەرنشینێکی کیا باهەڵگرەکە بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

هاتوچۆی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەلایەن تیمه‌كانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.