Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:18

سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئه‌مه‌ریكا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ڕۆژی شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

سەرۆکی حکوومەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێکهاتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.