Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:36

پرسه‌نامه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ سه‌رۆك بارزانی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی زه‌كیا مسته‌فا بارزانی خوشكی.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند " محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانییەوە".

راشیگه‌یاند "لە پرسەنامەکەیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای کرد لە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵەکەی ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.