ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوو سیستەمی ئەلیكترۆنیی دیكەی بۆ گەشەپێدانی توانای مامۆستایان و قوتابیان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 25ـی شوباتی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوو پلاتفۆرمی نوێی دیجیتاڵیی "ئی ڕاهێنان و ئی كتێبخانە"ی ڕاگەیاند، كە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی بەردەستن.
وەزیری پەروەردە باسی لە سیستەمەكانی بەدیجیتاڵكردنی داتاكانی وەزارەتی پەروەردە و ناوەندەكانی خوێندن كرد، پێشتر لە ڕێگەی "ئی پەروەردە و ئی وانە"، داتاكانی قوتابی و مامۆستا و بەڵگەنامەكانیان تۆمار كراون و هەروەها تەواوی میتۆدی خوێندنی قۆناغەكان لەسەر ئینتەرنێت تۆماركراون."
لە كاتی ڕاگەیاندنی سەكۆكانی "ئی ڕاهێنان و ئی كتێبخانە"ش، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە دا: "600 ڕاهێنەر كە ماوەی 40 كاتژمێر ڕاهێنراون، دەبێ هەفتانە بچنە قوتابخانەكان بۆ وانەگوتنەوە بە مامۆستایان، هەر مامۆستایەكیش ساڵانە 60 وانەی ڕاهێنانی جۆراوجۆر وەردەگرێت."
گوتیشی: "گشتاندنێك بۆ مامۆستایان دەكرێت، هەر مامۆستایەك خوێنەری زۆرترین كتێب بووبێت، دەرخستەیەك بخاتە بەردەم لیژنەی وەزارەتی پەروەردە، لە ئەنجامدا مامۆستای یەكەم خەڵاتی 5 ملیۆن دینار و مامۆستای دووەم 4 ملیۆن دینار و مامۆستای سێیەم 3 ملیۆن دینار خەڵات دەكرێن، هەر قوتابییەكیش زۆرترین ڕاددە بخوێنێتەوە، ناونیشانی "قوتابیی خوێنەر"ی لە قوتابخانەدا پێ دەبەخشرێت."
وەزیری پەروەردە دوو سیستەمی ئەلیكترۆنیی دیكەی بۆ گەشەپێدانی توانای مامۆستایان و قوتابیان ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.