لەسەر ڕێگای كەلار خانەقین بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هەشت كەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند :پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر ڕێگای كەلار -خانەقین دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا كۆرۆلا و بیئێم )پێكیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری بیئێم كە بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە برینداربوون، لەگەڵ برینداربوونی شۆفێر و سەرنشینێكی تۆیۆتا كۆرۆلا كە بەئاراستەی كەلار هاتوون.
ئاماژەی بەوەشدا،سەرجەم بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
لەڕووداوێكی هاتووچۆدا هەشت كەس برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.