Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:20

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە وەكالەت بەشداری لە پرسەی خوشكی سەرۆك بارزانی دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 25-2-2024، موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت، بەیاوەری ژمارەیەك پەرلەمانتار ، بەشداری لە پرسەی خوشكی سەرۆك بارزانی كرد  كە لە شارۆچكەی پیرمام –ی سەر بە پارێزگای بەڕێوەچێت.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كردوو داوای لە خودای مەزن كرد خوالێخۆشبوو (زەكیا مستەفا بارزانی) بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
رۆژی هەینی دوای ماوەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە، زەكیا مستەفا بارزانی، خوشكی سەرۆك بارزانی لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كۆچی دوایی كرد. 
هەر لەم بارەیەوە بارەگای بارزانی رایگەیاند، دوای كۆچی دوایی خوشكی جەنابی سەرۆك بارزانی خوالێخۆشبوو (زەكیا مستەفا بارزانی) بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو لە ڕۆژی شەممە 24-2-2024بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین لە كاتژمێر 10 هەتا 12ی پێش نیوەڕۆ و ئێوارانیش، كاتژمێر 2 هەتا 5ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.ئەمڕۆش 25-2-2024 دووەم رۆژی پرسەكەیە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.