Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:57

مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی كۆچی دوایی زەكییا مستەفا بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد.
رۆژی هەینی، 23-02-2024، دوای ماوەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە، زەكیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشكی سەرۆك بارزانی لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كۆچی دوایی كرد.
رۆژی شەممە، 24-02-2024، یەكەم ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەكیا مستەفا بارزانی، خوشكی سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش دووەم رۆژی پرسەكەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.