Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:52

كەشناسی: بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لەناوچەكەمان دەكات

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 25- 02- 2024 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ كات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور , لەكاتەكانی شەودا بارستە هەوایەكی ساردی سێبیری ڕوو لەناوچەكەمان دەكات . لەشەو درەنگدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر بارینی كەمی دەبێت . 
هەروەها دەڵێت بۆ سبەی دووشەممە 26- 02- 2024 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووك كە هەندێ جار دەگاتە سەرووی ( 35 ) كم لەكاتژمێرێكدا . پلەكانی گەرما ڕوو لەنزم بوونەوە دەكەن بەنزیكەیی (5-7) پلەی سیلیزی , لەناوچە شاخاوییەكان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت. 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی شێوەیە دەبێت..
هەولێر :13 ، سلێمانی :8 ،دهۆك : 14 زاخۆ : 15 ،هەڵەبجە :9 ،كەركوك :15،
سۆران : 8، حاجی ئۆمەران :0 ،گەرمیان :15 .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.